بريتانيا: رووسيا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ هه‌مووان
بريتانيا ره‌خنه له سياسه‌تى رووسيا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌رامبه‌ر به رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا ده‌گرێت و رايده‌گه‌يه‌نێت، رووسيا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌مووان.
K24 – هه‌ولێر:
بريتانيا ره‌خنه له سياسه‌تى رووسيا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌رامبه‌ر به رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا ده‌گرێت و رايده‌گه‌يه‌نێت، رووسيا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌مووان.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا، فليپ هاموند، رايگه‌ياند، رووسيا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌مووان و هه‌موو رێسا و دابونه‌ريتێكى نێوده‌وڵه‌تى فه‌رامۆشكردووه.
هاموند، ئه‌و قسانه‌ى له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كرد، كه له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ گورجستان ئه‌نجاميدا.
له وه‌ڵامى پرسيارێكدا، ئايا رووسيا هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه بۆ سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه وه‌ك گورجستان و وڵاتانى به‌ڵتيك، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا گوتى: رووسيا هه‌موو رێسا و دابونه‌ريتێكى نێوده‌وڵه‌تى تێكشكاندووه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جدى بۆ ئێمه و بۆ هه‌مووان.
به هۆى ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازييانه‌ى رووسيا له ره‌وشى سووريا، به كرده‌وه مۆسكۆ پشتيوانى له مانه‌وه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د كرد، كه وڵاتانى ئه‌وروپايى ده‌يانخواست، به‌شار ئه‌سه‌د كورسى ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت.
هاوكات له ئاستى نێوده‌وڵه‌تييدا، رووسيا به پشتيوانى سياسه‌تى ناووكييانه‌ى ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت و به هۆى پشتيوانييه‌كانى رووسياوه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رێككه‌وتنێكى ناووكييان له 14ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2015 له‌گه‌ڵ تاران واژوو كرد.
له رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا و كۆماره‌كانى پێشووى يه‌كێتى سۆڤيه‌تى هه‌ڵوه‌شاوه‌دا رووسيا ململانێى سياسى له‌گه‌ڵ گورجستان و ئۆكرانيا هه‌يه و پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى ئۆسيتياى باشوور و هه‌رێمى قرم ده‌كات.