ڤان خال سه‌رله‌نوێ ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا
ئه‌گه‌ر هه‌یه له كۆتایی وه‌رز ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد جێبهێڵێت
رۆژنامه‌ی ئیندبندنتی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه فێدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا به‌نیازه سه‌رله‌نوێ لویس ڤان خال بكاته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی، له كاتێكدا ده‌نگۆ هه‌یه له كۆتایی وه‌رز ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد جێبهێڵێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه فێدراسیۆنی هۆڵه‌ندی بڕیاریداوه جارێكی دیكه متمانه ببه‌خشێته‌وه به ڤان خال، دوای ئه‌و ئاست و ئه‌نجامه خراپه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه به‌ده‌ستیهێنا كه دوایینیان نه‌گه‌یشتن بوو به یۆرۆی 2016.
له پێشتردا ڤان خال راهێنه‌رایه‌تی ئاشهوانهكانی ده‌كرد و توانی له جامی جیهانی 2014ـی بڕازیل پله‌ی سێیه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌كه ده‌سته‌به‌ربكات.