كۆبوونه‌وه‌ى ئۆباما و ئه‌ردۆغان ره‌تده‌كرێته‌وه
و ئه‌وه‌ى بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى جيهانى ره‌تكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكايه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان.
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره پێنجشه‌ممه و هه‌ينى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه سه‌رۆك و رێبه‌رانى ژماره‌يه‌ك وڵاتى جيهان بۆ به‌شداريكردن له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى چواره‌مى تايبه‌ت به ئاسايشى ناووكى سه‌ردانى واشنتن بكه‌ن و ئه‌وه‌ى بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى جيهانى ره‌تكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكايه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان.
به‌رپرسێكى ئه‌مريكايى رايگه‌ياندووه، ئۆباما ته‌نيا له‌گه‌ڵ هاوتا چينييه‌كه‌ى چى جينبينگ، كۆده‌بێته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ى دوو لايه‌نى له‌گه‌ڵ هيچ سه‌رۆكێكى ديكه‌دا ئه‌نجام نادات.
رۆژنامه‌ى ۆڵ ستريت جۆرناڵى ئه‌مريكايى له زارى به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئۆباما ره‌تيكردووه‌ته‌وه ديدارى تايبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانى ئه‌مريكا ئاشكراشيان كردووه، ئۆباما ره‌تيكردووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان بانگهێشت بكات بۆ كردنه‌وه‌ى مزگه‌وتێك له ويلايه‌تى مێريلاند، كه به پشتيوانى دارايى توركيا درووستكراوه.
دوايين جار ئۆباما و ئه‌ردۆغان، له كۆبوونه‌وه‌ى گرووپى بيست له‌گه‌ڵ يه‌كدى كۆببونه‌وه و چه‌ند جارێكيش به ته‌له‌فۆن په‌يوه‌ندييان به يه‌كدييه‌وه كردووه.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، پێشوازيكردن له ئه‌ردۆغان زۆر گه‌رموگوڕ نابێت و ته‌نيا جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا جۆ بايدن ده‌بينێت.
بڕياره سبه‌ى پێنجشه‌ممه به به‌شدارى 51 وڵات، كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى تايبه‌ت به ئاسايشى ناووكى له ئه‌مريكا ده‌ستپێبكات.
ئه‌مريكا و توركيا له ناو په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سيدا به‌يه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن و هاوپه‌يمانن، به‌ڵام به هۆى پشتيوانى ئه‌مريكا له كوردى رۆژئاواى كوردستان و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، توركياى نيگه‌ران كرد.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان پێشتر رايگه‌ياندبوو، پێويسته ئه‌مريكا له نێوان توركيا و يه‌په‌گه‌دا يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت.
توركيا پارتى يه‌كێتى ديموكراتى ناسراو به په‌يه‌ده و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به يه‌په‌گه، به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌زانێت و به تيرۆر تۆمه‌تباريان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مريكا له رووى مرۆيى و لۆجستييه‌وه هاوكارى ئه‌و هێزانه‌ى رۆژئاواى كوردستان ده‌كات و به كاريگه‌رترين هێزى چه‌كدارى نه‌يارى داعش وه‌سفيان ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌مريكا نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به خراپى ره‌وشى ئازادى راده‌ربڕين له توركيا و فشاره‌كانى ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر ئازادييه‌كانى ميديا ده‌ربڕيوه.
بڕياره له كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌كه‌دا پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و يه‌كخستنى هه‌وڵه جيهانييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش تاوتوێ بكرێن.