چاوه‌ڕوان بووین گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه
جه‌عفه‌ر ئیمینكی:
K24 - هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان داوایكردووه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دووباره هه‌ڵبژێردرێته‌وه و ئه‌و بژارده‌یه‌ی پارتیش له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئێستای كوردستان گونجاوه.
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ)ی كوردستان 24، جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، پێشتر پارتی چه‌ندینجار ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له گۆڕان گرتووه كه به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان به‌بێ ته‌وافوق داده‌نێن و ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئاشكرایكرد، سوورین له‌سه‌ر بژارده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا نه‌زانراوه لایه‌نێكی دیكه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه پێشكه‌ش بكات و گوتی: "چاوه‌ڕوان بووین گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه".
جه‌عفه‌ر ئیمینكی، له باره‌ی په‌لاماردانی باره‌گاكانی پارته‌كه‌ی له هه‌ندێك شار‌و شارۆچكه‌ی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و كارێك بوو له بیر ناكرێت و گوتیشی: "كارێكی كه‌م نه‌بوو به رامبه‌ر به پارتی كرا و لێی خۆش نابین".