هه‌موو ئه‌و رێگايانه‌ى ده‌چنه‌وه ناوچه‌ى سه‌وز داخران
ره‌وشى به‌غدا له حاڵه‌تى چاوه‌ڕوانيدايه و له لايه‌كه‌وه خۆپيشاندانى سه‌درييه‌كان به‌رده‌وامه و له لايه‌كى ديكه‌وه عێراق به گۆڕانكارى سياسييدا تێپه‌ڕده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ره‌وشى به‌غدا له حاڵه‌تى چاوه‌ڕوانيدايه و له لايه‌كه‌وه خۆپيشاندانى سه‌درييه‌كان به‌رده‌وامه و له لايه‌كى ديكه‌وه عێراق به گۆڕانكارى سياسييدا تێپه‌ڕده‌بێت و به‌و هۆيه‌وه ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز داخران.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له به‌غداى پايته‌خت بڵاوبوونه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و رێگايانه‌ى ده‌چنه‌وه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز داخراون.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دانيشتنى ژماره 21ى ئه‌م خوله‌ى خۆى ده‌ستپێكرد، كه تايبه‌ته به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى له دانيشتنه‌كه و راگه‌ياندنى چاكسازييه‌كان.
په‌يامنێرى كوردستان 24، له ناو هۆڵى ميديايى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رايگه‌ياند، زه‌نگى كۆبوونه‌وه لێيداوه به‌ڵام تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستى پێ نه‌كردووه.