لیڤاندۆڤسكی تا ئێستا گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه
بایرن میونشن ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 نوێبكاته‌وه
رۆژنامه‌ی كیكه‌ری به‌ناووبانگی ئه‌ڵمانی له هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا رایگه‌یاندووه رۆبێرت لیڤاندۆڤسی پۆڵه‌ندی تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كارگێری باڤاری ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی هێرشبه‌ره پۆڵه‌ندییه‌كه نوێ بكاته‌وه، هه‌روه‌كو چۆن گرێبه‌ستی بواتینگ، مۆله‌ر، مارتینێز و داڤید ئالابای نوێكرده‌وه، هاوكات ئاماژه به‌وه كراوه تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باسیان له‌وه كردبوو بایرن گرێبه‌ستی لیڤاندۆڤسكی نوێ كردۆته‌وه.
گرێبه‌ستی ئێستای لیڤا له‌گه‌ڵ بایرن تا ساڵی 2019 یه، به‌ڵام یانه ئه‌ڵمانییه‌كه ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 نوێبكاته‌وه له‌پێناو رێگریكردن له رۆیشتنی یاریزانه‌كه.