سه‌در په‌يامێك راده‌گه‌يه‌نێت
دواى په‌سندكردنى كارنامه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ پێكهێنانى كابينه‌يه‌كى نوێى ته‌كنۆكرات، بڕياره كهمێكى ديكه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامبدات و په‌يامى خۆى رابگه‌يه‌نێت.
K24 – هه‌ولێر:

له مانگى شوباتى رابردوودا، سه‌در مۆڵه‌تى 40 رۆژى دابوويه حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازيى ريشه‌يى له عێراق و راگه‌ياندنى حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات.
پێش ته‌واو بوونى واده‌كه له ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا، سه‌در په‌يوه‌ستى ناڕه‌زايه‌تى ميلى لايه‌نگرانى ره‌وته‌كه‌ى بوو. له به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدادا خێوه‌تێكى هه‌ڵدا و ده‌ستى به مانگرتن كرد.
مانگرتنى موقته‌دا سه‌در له به‌رده‌م ناوچه‌ى خه‌زرا پێى نايه پێنجه‌م رۆژييه‌وه و له ناو خێوه‌ته‌كه‌يه‌وه سه‌در هه‌ڕه‌شه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات.
سه‌در، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر كابينه‌ى حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات نه‌ده‌ن، ئه‌وا عێراق به كرده‌وه پێ ده‌نێته قۆناغێكى مه‌ترسيداره‌وه.