ناوه‌ڕۆكى پهيامهكهى سه‌در: به‌رده‌وام ده‌بين
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له په‌يامێكدا بڕياريدا كۆتايى به مانگرتنى به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز بهێنێت و رايگه‌ياند، پێويسته هه‌موو هه‌فته‌يه‌ك دواى نوێژى هه‌ينى خۆپيشاندانى ئاشتييانه له هه‌موو پارێزگاكانى عێراق ئه‌نجام بدرێت.
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له په‌يامێكدا بڕياريدا كۆتايى به مانگرتنى به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز بهێنێت و رايگه‌ياند، پێويسته هه‌موو هه‌فته‌يه‌ك دواى نوێژى هه‌ينى خۆپيشاندانى ئاشتييانه له هه‌موو پارێزگاكانى عێراق ئه‌نجام بدرێت.
سه‌در كه له خێوه‌ته‌كه‌يه‌وه قسه‌ى بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن و لايه‌نگرانى كرد، رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران روويدا به‌رهه‌مى ماندووبوون و خۆڕ‌اگرى و شه‌ونخوونى ئێوه بوو.
گوتيشى: هه‌موو ههينييهك دواى نوێژى هه‌ينى له پارێزگاكانى عێراقه‌وه خۆپيشاندان ئه‌نجامبده‌ن بۆ درووستكردنى فشار له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و حكومه‌ت.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته له ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌ك تا 10 رۆژدا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كابينه پێشنيازكراوهكهى عه‌بادى په‌سند بكات، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وا داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له حكومه‌ت ده‌كه‌ين.
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌يدا سه‌در، داوايكرد، خۆپيشانده‌ران به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز بهجێبهێڵن و ستايشى گيانى قوربانيدانى ئه‌وانى كرد.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، تا كۆتايى ژيانى پشتيوانى له داواكارى و خواستى خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌كات و به ته‌نيا به‌جێيان ناهێڵێت.
دواى په‌سندكردنى كارنامه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ پێكهێنانى كابينه‌يه‌كى نوێى ته‌كنۆكرات، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا.
له مانگى شوباتى رابردوودا، سه‌در مۆڵه‌تى 40 رۆژى دابوويه حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازيى ريشه‌يى له عێراق و راگه‌ياندنى حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات.
پێش ته‌واو بوونى واده‌كه له ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا، سه‌در په‌يوه‌ستى ناڕه‌زايه‌تى ميلى لايه‌نگرانى ره‌وته‌كه‌ى بوو. له به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدادا خێوه‌تێكى هه‌ڵدا و ده‌ستى به مانگرتن كرد.
مانگرتنى موقته‌دا سه‌در له به‌رده‌م ناوچه‌ى خه‌زرا پێى نايه پێنجه‌م رۆژييه‌وه و له ناو خێوه‌ته‌كه‌يه‌وه سه‌در هه‌ڕه‌شه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات.
سه‌در، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر كابينه‌ى حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات نه‌ده‌ن، ئه‌وا عێراق به كرده‌وه پێ ده‌نێته قۆناغێكى مه‌ترسيداره‌وه.