هاوسه‌رى پێشووى به‌غداديى: ده‌مه‌وێت ژيانێكى "ئازادانه" له ئه‌وروپا به‌سه‌ر به‌رم
ئێستا لێی جیابووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ئێكسپرسنى سويدى، سه‌جا دلێمى هاوسه‌رى پێشووى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش، رايگه‌ياند، ده‌يه‌وێت ژيان له وڵاتێكى ئه‌وروپايى به‌سه‌ر به‌رێت، نه‌ك له وڵاتێكى عه‌ره‌بييدا. ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و به‌دواى ژيانێكى "ئازادانه"دا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، له ميانى هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ به‌غداديدا كچێكى هه‌يه و ته‌مه‌نى 7 ساڵه و ده‌يه‌وێت خوێندن له ئه‌وروپا ته‌واو بكات.
سه‌جا دلێمى له شوێنێكى نهێنى لوبناندا چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدراوه.
دلێمى كه ئێستا ته‌مه‌نى 28 ساڵه، كچێكى له به‌غدادى هه‌يه و وێڕاى ئه‌وه‌ى ده‌يه‌وێت له ئه‌وروپا ژيان به‌سه‌ر به‌رێت، به‌ڵام له رووى بۆچوونه‌وه، شه‌ريعه‌تى ئيسلامى پێ په‌سندتره له بوارى ئازادى ژن و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانيان.
كچه‌كه‌ى به‌غدادى ناوى هاجه‌ره و ته‌مه‌نى 7 ساڵه و دايكى پێى باشه له ئه‌وروپا خوێندنى ته‌واو بكات.
سه‌جا هاوسه‌رگيرييه‌كى ديكه‌ى كردووه و دوو منداڵى له هاوسه‌ره نوێيه‌كه‌ى هه‌يه و ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه له زيندانێكى لوبنان ئازاد كراوه، پێى ناخۆشه وه‌ك هاوسه‌رى پێشووى به‌غدادى بناسرێت و رايگه‌ياندووه، ئه‌وه جۆره ناساندنه ده‌يبه‌ستێته‌وه به تيرۆره‌و ئه‌و دووره له‌و شتانه.
پێش به‌غداديى، سه‌جا كه له خێزانێكى خۆشگوزه‌ران په‌روه‌رده بووه، هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ يه‌كێك له پاسه‌وانه تايبه‌ته‌كانى سه‌دام حوسێن ئه‌نجامداوه و دوانه‌يه‌كى لێ بووه.
دواى ئه‌وه‌ى له‌و هاوسه‌ره‌ى جيابووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئامۆژگارى باوكى له 2008دا هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ به‌غداديى پێكهێناوه و به پياوێكى ئاسايى بۆ خێزاندارى كه ئاره‌زووى په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانى هه‌بووه، وه‌سفيده‌كات.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، دواى 9 مانگ له دابڕانى له هاوسه‌رى يه‌كه‌مى، له‌سه‌ر بڕيارى باوكى هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ پياوێكى ئاسايى و مامۆستايه‌كى زانكۆ ئه‌نجامداوه، كه پێشتر هيچى له باره‌ى ده‌ستگيركرانى ئه‌و هاوسه‌ره‌يه‌وه نه‌زانيوه.
هه‌روه‌ها گوتويه‌تى: له 2008دا هيچ له ئارادا نه‌بوو، جگه له‌و به‌ره‌نگارييه‌ى دژى ئه‌مريكا ده‌كرا له عێراقدا، به‌غدادى پياوێكى ئاسايى بوو، ده‌ڕۆيشته سه‌ر كارى خۆى و ده‌گه‌ڕايه‌وه. به‌شدارى هيچ كرده‌وه‌يه‌كى به‌ره‌نگارى نه‌كردووه، چۆن بووه ئه‌مير نازانم.
دلێمى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له‌و ژيانه خۆشحاڵ نه‌بووه، كه له‌گه‌ڵ به‌غدادى به‌سه‌رى بردووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئايا توانيويه‌تى موناقه‌شه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات له ماڵه‌وه، دلێمى گوتويه‌تى: نا چونكه ئه‌و كه‌سێكى زۆر ناڕوون بوو له هه‌ندێك شت‌دا.
دواى ئه‌وه‌ى دلێمى به‌غداديى به‌جێهێشتووه، چه‌ند جارێك به‌غداديى هه‌وڵيداوه بيگێڕێته‌وه بۆ لاى خۆى، به‌ڵام دواجار كه په‌يوه‌ندى پێوه‌كردووه له 2009دا بووه، به‌ڵام دلێمى نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دواى ماوه‌يه‌ك هه‌واڵى له‌دايكبوونى هاجه‌ره‌ى پێداوه.
له كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى رابردوودا، به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به قاعيده له سووريا 16 سه‌ربازى لوبنانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك زيندانى ئيسلامى گۆڕييه‌وه، كه يه‌كێكيان سه‌جا دلێمى هاوسه‌رى پێشووى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى بوو.