به بارزانیم گوت ئه‌وه چاكسازی نییه و ئینقیلابه
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا:
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیدان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ته‌كنۆكرات، "گۆڵێكی دیكه‌بوو" عه‌بادی له كوردی كرد.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌شێك له نوێنه‌رانی كورد له‌و ئاسته‌دا نین و گوتی: "كورد له‌ناوخۆیدا بۆخۆی خراپه".
هه‌روه‌ها گوتی: "كورد یه‌كده‌نگ نه‌بوو تا كار گه‌یشته له‌ده‌ستدانی پۆسته‌كان".
هه‌روه‌ها شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش رایگه‌یاند، ئه‌و لیسته‌ی له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا، بۆ خۆ رزگاركردنه له مۆڵه‌ته‌كه‌ی په‌رله‌مان و گوتی: "عه‌بادی تۆپه‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌وه گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان".
له باره‌ی مانه‌وه‌ی كورد له به‌غدا شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی ئه‌وان په‌یوه‌ندی به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: "تا ئێستا وه‌كو كورد هیچ ناوێك به عه‌بادی نه‌دراوه و ئه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ خۆ ده‌ربازكردنه".