زه‌ها حه‌دید كۆچی دوایی كرد
به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
خانمه ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی به‌ناوبانگ زه‌ها حه‌دید كه به‌ره‌گه‌ز عێراقییه، له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ، له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و ئه‌ندازیاره كه ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی هه‌یه، چه‌ندان كاری ئه‌ندازیاری ناوازه و داهێنانی له بواره‌كه‌ی خۆیدا كردووه و چه‌ندان خه‌ڵاتی زێڕینی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست هێناوه.
به یه‌كه‌م ژن داده‌نرێت كه خه‌ڵاتی زێڕینی په‌یمانگای شاهانه‌ی ئه‌ندازیاری به‌ریتانی وه‌رگرتبێت.
له بواری ئه‌ندازیاریشدا خه‌ڵاتی بریتكزی به‌ده‌ستهێناوه، كه هاوتای خه‌ڵاتی نۆبڵه و به‌رزترین خه‌ڵاتی نه‌مساوی بۆ كاری ئه‌ندازیاری به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها مه‌دالیای زێڕینی شاژنی به‌ریتانیای پێ به‌خشراوه.
به گشتی كاره‌كانی ئه‌و خانمه‌وه به‌وه جیاده‌كرێته‌وه، كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاسن له كاره ئه‌ندازه‌یی هونه‌رییه‌كانی به‌كارده‌هێنا و له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به یه‌كێك له ئه‌ندازیاره به‌ناوبانگه‌كان داده‌نرا.
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له كاره ئه‌ندازه‌ییه‌كان زه‌ها حه‌دید، كه به ناوازه‌ترین كاره ئه‌ندازه‌ییه‌كان داده‌نرێن:
.jpg)