ئهمهریكا ژمارهی سهربازانی له عێراق زیاددهكات
كۆشكی سپی تاووتوێی ئهو بڕیاره دهكات
K24 - ههولێر:
ژەنەڕاڵێکی ئەمریکی رایگەیاند، رەنگە باراك ئۆباما ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق زیادبکات.
جۆزێف دانفۆرد، سەرۆکی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دووپاتیکردەوە، ئۆباما لەگەڵ راوێژکارە سەربازییەکانی کۆبووەتەوە و رەنگە لە ماوەی داهاتوودا هێزێکی تایبەت رەوانەی عێراق بکرێت بۆ یارمەتیدانی سوپای عێراق لە شەڕی مووسڵ.
ئەمە لە کاتێکدایە سوپای عێراقی قۆناخی یەکەمی ئۆپەڕاسیۆنی ئازادکردنی مووسڵی دەستیپێکردووە.