زه‌وی له‌رزه‌یه‌ك كه‌ناره ئاوییه‌كانی رۆژئاوای ژاپۆنی هه‌ژاند
راپۆرته‌كان له باره‌ی بوونی زیانه‌كان بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
زه‌وی له‌رزه‌یه‌ك به توندی 6.1 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ناوچه كه‌ناره ئاوییه‌كانی رۆژئاوای ژاپۆنی هه‌ژاند، راپۆرته‌كانیش له باره‌ی زیانه گیانی و ماددییه‌كان بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه.
ئاژانسیی روانگه‌ی كه‌شوهه‌وای ژاپۆنی رایگه‌یاند: "زه‌وی له‌رزه‌یه‌ك كه توندییه‌كه‌ی 6.1 پله بووه رۆژئاوای ژاپۆنی هه‌ژاندووه"، ئه‌و پله‌یه‌ش زۆر به‌هێزه و له‌وانه‌یه به‌هۆیه‌وه زیانی گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
به گوێره‌ی رۆیته‌رز، ئاژانسه‌كه گوتی: "هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری روودانی گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ریا له ناوچه كه‌نارئاوییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام پێشبینیی ناكرێت ببێته هۆی روودانی شه‌پۆڵه‌كانی سۆنامی".
له كاتێكی پێشوو تۆڕێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاندبوو زه‌وی له‌رزه‌یه‌ك له ناوچه‌ی "كینكی" له باشووری رۆژئاوای ژاپۆنی داوه.
به‌هۆی شوێنه‌كه‌ی كه كهوتووهتهه سه‌ر لێواری 4 پلێتی ته‌كتۆنی (چینه‌كانی زه‌وی) ساڵانه ژاپۆن تووشی نزیكه‌ی 20% به‌هێزترین زه‌وی له‌رزه تۆماركراوه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێت.
له ساڵی 2011 زه‌وی له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له ژاپۆنی دا و بووه هۆی روودانی سۆنامی، زیانی گیانی و ماددی زۆری به‌و وڵاته گه‌یاند.
سه‌رچاوه: skynewsarabia , و: م.ح