كورد كاری له به‌غدا نه‌ماوه و پێویسته بگه‌ڕێته‌وه
موئه‌یه‌د ته‌یب:
K24 - هه‌ولێر:
موئه‌یه‌د ته‌یب، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له باره‌ی پێشكه‌شكردنی لیستی كاندیدان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه‌كان رایگه‌یاند، مه‌به‌ستی عه‌بادی ئه‌نجامدانی چاكسازی نییه و هه‌وڵێكه له باربردنی بنه‌ماكانی ته‌وافوق.
موئه‌یه‌د ته‌یب ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌بۆچوونی ئه‌و كور هیچ كارێكی له به‌غدا نه‌ماوه و پێویسته نوێنه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه و كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بكه‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كورد پێویست ناكات بڕیار بدات بۆ گه‌ڕانه‌وه، چونكه عه‌بادی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه و كوردی له به‌غدا ده‌ركرد.