كۆشكی سپی رەخنەی توند لە ترەمپ دەگرێت
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری پارتی كۆمارییەكانی ئەمریكایە، خاوەنی گروپی چێشتخانە و ھاوینە ھەوارەكانی ترەمپە، لە ریزی پێشەوەی بەربژێری پارتی كۆمارییەكانە.
K24 – ھەولێر:
کۆشکی سپی رەخنەی توند لە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەگرێت.
دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە چەکی ئەتۆم رایگەیاندبوو، ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا ئەوا هێزە سەربازییەکانی لە کۆریای باشوور و ژاپۆن دەکشێنێتەوە و رێگە بەو دوو وڵاتە دەدات گەشە بە چەکی ئەتۆمی بدەن.
بێن رۆدس، جێگری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، رەخنەی توندی لە ترەمپ گرت و رایگەیاند: "سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تەواوی پەیوەستە بە چەکی ناوەکی و لە حەفتا ساڵی رابردووشدا، بەردەوام رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکی کردووە".
بێن رۆدس جەختیکردەوە، کارگێڕی ئەمریکا لە هەردوو حزبەکان بەو ئاڕاستەیە کاریان کردووە و گۆڕینی ئەو سیاسەتە، هەڵەیەکی کوشندە دەبێت بۆ ئەمریکا.
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری پارتی كۆمارییەكانی ئەمریكایە، خاوەنی گروپی چێشتخانە و ھاوینە ھەوارەكانی ترەمپە، لە ریزی پێشەوەی بەربژێری پارتی كۆمارییەكانە.