یۆنامی: مانگی رابردوو زیاتر لە 2500 کەس لە عێراق بوونەتە قوربانیی

K24-هەولێر

تیمی نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی) ئاشکرای کرد کە مانگی رابردوو بەهۆی توندوتیژیی و هێرشی چەکداریی و تەقینەوەوە زیاتر لە 2500 کەس لە عێراق کوژراون و برینداربوونە.

یۆنامی لە نوێترین راگەیەندراوی لەبارەی ژمارەی قوربانیانی توندوتیژیی لە عێراق لە مانگی ئاداری رابردوو گوتی: "بەهۆی کردەوە تیرۆریستییەکان و توندوتیژیی و ململانێی چەکدارییەوە لە مانگی ئاداری رابردووی ئەم ساڵ 1119 هاوڵاتیی عێراقی کوژران و 1561 ی دیکەش برینداربوون".

بەپێی یۆنامی ژمارەی کوژراوان و برینداران لە پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەیە:

پارێزگای بەغدا

259 کوژراو و 770 بریندار

پارێزگای نەینەوا 133 کوژراو و 89 بریندار

پارێزگای بابل 65 کوژراو و 141 بریندار

پارێزگای کەرکووک 34 کوژراو و 57 بریندار

پارێزگای دیالە 11 کوژراو

پارێزگای سەڵاحەدین 6 کوژراو و بریندارێک

پارێزگای ئەنبار 64 کوژراو و 137 بریندار

ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی راپۆرتی تیمی نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق مانگی دووی ساڵی 2016 ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە و تیرۆر و هێرشە چەکدارییەکان گەیشتە 670 کوژراو و 1290 بریندار.

ئا: ئا ، ف