ئەگەری پێنەدانی متمانە بە ترەمپ لە ئارادایە

دۆناڵد ترەمپ یەكێكە لە بەربژێرە سەرەكییەكانی پاری كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا

K24- ھەولێر:

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری پارتی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا دوای گەیشتنی بە بارەگاكانی كۆمیتەی نیشتیمانی پارتی كۆمارییەكان لە واشنتن، لەگەڵ سەرۆكی كۆمیەتەكە، رێینس پرێیبەس، كۆبووەوە.

ھەرچەندە ترەمپ لە پێگەی تویتەری خۆی باسی لەوە كرد، كە كۆبوونەوەیەكی ئەرێنی و باشی لەگەڵ سەرۆكی كۆمیتەی نیشتیمانی كۆمارییەكان ئەنجام داووە، بەڵام لە ئێستا باس لە لێسەندنەەوەی متمانە لە دۆنالد ترەمپ لە ھەر كاتێك زیاترە.

جگە لەوەی لە دوایین دەركەوتنەكانی، دۆنالد ترەمپ رەخنەی توندی لەسەر بۆچوونەكانی لەبارەی پەناخوازان  و بابەتی كاروباری دەرەوەی ئەمریكا و بۆچوونی ئەو لەسەر ئازادی مافی "لەباربردنی منداڵ" لێگیرا.

ترەمپ باسی لە دانانی سزا كردبوو بۆ سەر ئەو ژنانەی منداڵ لەبار دەبەن.

لە لایەكی دیكە لە ویلایەتی كێنتاكی دۆسییەیێكی یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمار دەركرێت و بە ھاندانی توندوتیژی تۆمەتبار دەكرێت.

ئەم داوا یاساییە دوای بەریەككەوتنەكانی شاری لویز ڤیل ی ویلایەتی كەنتاكی دێت، كە تێیدا ھەوادار و پاسەوانە تایبەتەكانی دۆناڵد ترەمپ بە ئازاردانی خەڵك و برینداركردنی ھەستی ئەمریكییە رەش پێستەكان، تۆمەتبار كراون.

ھەروەھا، لە داوا یاساییەكەدا ئاماژەش بە وتەكانی ترەمپ خۆی كراووە، كە باس لە دوورخستنەوە و كردنەدەرەوی  ئەوانە دەكات، كە رەخنەی لێدەگرن.

سكاڵاكارو دادیارەكان باس لە بەكارھێاننی ھێز دەكەنەوە لە لایەن پاسەوانەكانی ترەمپ و تەنانەت پاڵپشتەكانی.

دۆناڵد ترەمپ یەكێكە لە بەربژێرە سەرەكییەكانی پاری كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا.