ئەمریکا رەتی کردەوە کارمەندانی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا گواسترابنەوە بۆ هەولێر
دوای ئەوەی لە رۆژی پێنج شەممە میدیاكان بڵاویانكردەوە، كە ژمارەیەك كارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا گواستراونەتەوە بۆ ھەولێر، بەھۆی رەوشی بەغدا
K24 – ھەولێر:
به‌هۆی پشێوییه‌كانی ئەم دواییەی ناوچه‌ی سه‌وز، دەزگا میدییاییەکان باسییان لە گواستنەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداوه بۆ هه‌ولێر کرد، بەڵام باڵیۆزخانه‌كه ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه.
لەمبارەوە، گوته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له بەغدا، ئەو هەواڵانەی بەدرۆ خستەوە ئەم جۆره هەواڵانەی بەبێ بنه‌ما دایە قەڵەم.
گوتەبێژی باڵیۆزخانەکە، گوتی: "كاروباری باڵیۆزخانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به‌ستافی ته‌واوی خۆیه‌وه به‌رده‌وامه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی باڵیۆز، ستیوارت جۆنز".
دوای ئەوەی لە رۆژی پێنج شەممە میدیاكان بڵاویانكردەوە، كە ژمارەیەك كارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا گواستراونەتەوە بۆ ھەولێر، بەھۆی رەوشی بەغدا، بەڵام باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە.