له كاتى دوو گيانيدا جگه‌ره‌كێشان چى به‌سه‌ر كۆرپه‌له‌دا ده‌هێنێت
توێژينه‌وه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ريخستووه، له كاتى دووگيانى دايكدا، جگه‌ره‌كێشان گۆڕانكارى كيميايى به‌سه‌ر ترشه‌ڵۆكى ناووكى كرۆمۆسۆمدا ده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر:
توێژينه‌وه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ريخستووه، له كاتى دووگيانى دايكدا، جگه‌ره‌كێشان گۆڕانكارى كيميايى به‌سه‌ر ترشه‌ڵۆكى ناووكى كرۆمۆسۆمدا ده‌هێنێت و ئه‌وه‌ش كاريگه‌رييه‌كى هه‌ميشه‌يى له سه‌ر منداڵه‌كه درووستده‌كات.
توێژينه‌وه‌كه له لايه‌ن گۆڤارى ئه‌مێركان جۆرناڵ ئۆف هيومه‌ن جينيتێكس، بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێيدا 6 هه‌زار و 600 ژن و منداڵه‌كانيان له ئاستى جيهاندا وه‌ك نموونه وه‌رگيراون.
توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، ئه‌و گۆڕانكارييه كيمياييانه‌ى به‌سه‌ر جه‌سته‌ى كۆرپه‌له‌دا دێن، هاوشيوه‌ى ئه‌و گۆڕانكاريانه‌ن به‌سه‌ر جه‌سته‌ى كه‌سانى پێگه‌يشتوودا دێن له كاتى جگه‌ره كێشاندا. به تايبه‌تى ئه‌و كرۆمۆسۆمانه‌ى په‌يوه‌ستن به گه‌شه‌ى كۆرپه‌له‌وه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى بوونه‌ته‌وه.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا، پشت به‌و نموونانه به‌ستراوه كه له ناوكى منداڵه‌كه و دايكه‌كه وه‌رگيراوه، ده‌ركه‌وتووه، جگه‌ره كێشان كاريگه‌رييه‌كى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر پێكهاته‌ى كيميايى كرۆمۆسۆمه‌كانى كۆرپه‌له درووستكردووه.