لە شاری بۆردوی فەرەنسا دوو تەقینەوە روویاندا
"ئاگرەكە لە ئۆتۆمبێلێكی بار ھەڵگرەوە دەرچووە"
K24- ھەولێر:
لە ناوچەی پیشەسازی شاری بۆردوی فەرەنسا دوو تەقینەوە روویاندا لە ئاكامدا 2 كەس برینداربوون.
كاتژمێر حەوتی بەیانی لە ناوچەیەی پیشەسازی شاری بۆردو لە فەرەنسا دوو تەقینەوە روویاندا، لە ئاكامدا 2 كەس برینداربوون، دوای تەقینەوەكان تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە لە شوێنی رووداوەكەن بۆ كوژاندنەوەی ئاگرت تەقینەوەكان.
ژان پیێر تۆرۆ، سەرۆكی شارەوانی شاری بۆردو دەڵێت: "ئاگرەكە لە ئۆتۆمبێلێكی بار ھەڵگرەوە دەرچووە، كە ماددەی ترسناكی دەگواستەوە، بەو ھۆیەوە تەقینەوەكان روویانداوە".
تا ئێستا دەزگا ئەمنییەكانی فەرەنسا لەمبارەوە ھیچ لێدوانێكیان نەداوە، بەڵام لە شوێنی رووداوەكە ھێزێكی زۆر بڵاوەیان پێكراوە.
ھاووڵاتیانی شارەكەش ترس و دڵە راوكێیان لێ نیشتووە.