ئازه‌ربایجان یه‌كلایه‌نه پڕۆسه سه‌ربازییه تۆڵهسهندنهوهییهكان دژی ئه‌رمینیا ده‌وه‌ستێنێت
له‌شه‌ڕێكی توندی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان دوێنێ 30 سه‌رباز و منداڵێك كوژران
K24 – هه‌ولێر:
ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند یه‌كلایه‌نه پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه ده‌وه‌ستێنێت كه له‌سه‌ر هه‌رێمی ناكۆرنۆ-كه‌ره‌باغ له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه پشتیوانیان لێده‌كرێت.
له خراپترین قه‌یران له‌وه‌ته‌ی جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ری نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له ساڵی 1994، دوێنێ له شه‌ڕێكی توندی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر هه‌رێمی ناكۆرنۆ-كه‌ره‌باغ 30 سه‌رباز و منداڵێك كوژران.
دوای دوو رۆژ له شه‌ڕ و پێكدادان له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه، ئه‌مڕۆ ئاژانسیی هه‌واڵه‌كانی رووسیا له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجانی گواسته‌وه و گوتی: "دوای به‌هه‌ندوه‌رگرتنی داواكارییه‌كانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئازه‌ربایجان بڕیاریدا یه‌كلایه‌نه پڕۆسه سه‌ربازییه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌كانی بوه‌ستێنێت، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی دوێنێ له‌سه‌ر زه‌وی به ده‌ستهاتوون به‌هێز ده‌كرێن".
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ململانێ هه‌رێمایه‌تییه‌كه(له‌سه‌ر هه‌رێمی ناكۆرنۆ-كه‌ره‌باغ له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان) ئه‌نجامدانی دانووستاندنی چه‌ند ساڵه هیچ پێشكه‌وتنێكی وای لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه شایه‌نی باسكردن بێت.
سه‌رچاوه: AP ، REUTERS - و: م.ح