زانایان له‌زگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی په‌ره پێده‌ده‌ن له‌وانه‌یه جێگه‌ی چاندنی دڵ بگرێته‌وه
"ئه‌وه هه‌نگاوێكی گرینگه به‌ره‌و سوودوه‌رگرتن له ئه‌گه‌ری تێكه‌ڵكردنی شانه‌ی زیندوو له‌گه‌ڵ ئه‌لیكترۆنیات"
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌رانی ئیسرائیلی له‌زگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیان په‌ره پێداوه كه له شانه‌ی دڵ و ئه‌لیكترۆنییه‌كان پێكدێت (شانه‌ی دڵه ناو تاقیگه گه‌شه‌ی كردووه) له‌وانه‌یه وێنایه‌ك بێت بۆ شۆرشێكی نوێ له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
به گوێره‌ی به‌شێك له‌و هه‌واڵه‌ی كه ئاژانسیی رۆیته‌رز بڵاوكردووه‌ته‌وه، هاتووه، تال دفیر توێژه‌ر له به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای زینده‌گی و به‌شی زانسته‌كانی مادده و ئه‌ندازه و سه‌نته‌ری ته‌كنیكی نانۆ له زانكۆی ته‌لئه‌بیب گوتی له‌زگه‌ی دڵی زیره‌ك كه تیمه‌كه‌ی په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن، هه‌نگاوێكی گرینگه به‌ره‌و سوود وه‌رگرتن له ئه‌گه‌ری تێكه‌ڵكردنی شانه‌ی زیندوو له‌گه‌ڵ ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
له به‌شێكی قسه‌كانیدا تال دفیر له تاقیگه‌كه‌ی خۆی له زانكۆی ته‌لئه‌بیب زیاتر گوتی: "ئه‌وه یه‌كه‌مجاره شانه‌یه‌ك كه به سیستمی ئه‌ندازه‌یی گه‌شه‌ی كردبێت..شانه‌ی نه‌رم و نیان..شانه‌ی فرمانی له‌گه‌ڵ ئه‌لیكترۆنییه‌كان تێكه‌ڵ بكرێت و ببێته شانه‌ی سایبۆرج ئه‌مه‌ش واتای تێكه‌ڵكردنی شانه‌ی میكانیكی و زیندوو ده‌گه‌یه‌نێت".
به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی نوێ بۆ به‌كارهێنانی میكانیكیی و كاره‌بایی شانه‌ی سیابۆرج له ئه‌ندازه‌ی پیشه‌سازی به‌كارده‌هێندرێت.
ئه‌و توێژه‌ره ئیسرائیلییه زیاتر گوتی: "ئه‌وه‌ی كردوومانه ئه‌وه‌یه ئه‌و له‌زگه ئهلیكترۆنییهمان داهێناوه..له‌زگه‌ی دڵی زیره‌ك..ئه‌و له‌زگه‌یه ته‌نها له خانه‌كان و مادده زینده‌گییه‌كان پێكنه‌هاتووه كه وا له خانه‌كان ده‌كه‌ن ببنه شانه‌كان، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئهلیكترنه زیره‌كه‌كان تێكه‌ڵ ده‌بێت كه ئه‌لیكترۆنیاتی نانۆی تێدابێت. رۆڵی ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش بریتییه له هه‌ستكردن به فرمانی شانه‌كان و چالاككردنیان له كاتی پێویستدا".
شانه‌كانی سایبۆرج له شانه‌ی زیندووی دڵ و هی دیكه پێكدێت كه‌ك له تاقیگه گه‌شه‌یان پێكراوه له‌گه‌ڵ له‌زگه‌یه‌كی چاپكراو به سیستمی سێ ره‌هه‌ندی و ئه‌لیكترۆنیاتی نانۆ بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كان به یه‌ك بگه‌یه‌نێت.
دفیر گوتی: "نه‌خۆش له ماڵه‌كه‌ی داده‌نیشێت و هه‌ست به‌وه ده‌كات باش نییه، پزیشكیش له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر چاودێری و به دواداچوون بۆ باری دڵ ده‌كات و ده‌توانێت له دووره‌وه دڵ چالاك بكات، ده‌توانێت هاندانی كاره‌بایی و ده‌رمانی پێبدات، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نی ته‌كنه‌لۆژیش بیر بكه‌یته‌وه ئه‌وا ئێمه پێویشتیمان به پزیشك نابێت چونكه له‌زگه‌كه ده‌توانێت كاره‌كه‌ی خۆی رێكبخات".
ئه‌و له‌زگه‌یه له‌سه‌ر ئاسته بازرگانییه‌كه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ی ئه‌ندێشه ده‌كرێت پێش چه‌ند ساڵێك ناخرێته‌ڕوو.
دفیر روونیده‌كاته‌وه هه‌نگاوی داهاتوو ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه ده‌بێت له‌سه‌ر ئاژهڵههكان ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوون ئه‌وا ده‌تواندرێت تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ بكرێت.
له‌وكاته‌ی دفیر ره‌تیكرده‌وه خشته‌یه‌كی كاتیی نزیكه‌یی دیاری بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌زه‌نده‌ی كرد تێچووی چاندنی ئه‌و له‌زگه‌یه له داهاتوودا له‌سه‌ر مه‌ودای دوور و نزیك له چاره‌سه‌رییه پزیشكییه گشتگیره‌كان به تایبه‌تی چاندنی دڵ، هه‌رزانتر بێت.
ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له ژماره‌ی ئه‌م مانگه‌ی گۆڤاری خولی (نه‌یچه‌ر ماتیریالیز) زانستیی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح