بە ئینفۆگرافیک.. لە جیهان کامیان زیاتر ئایین پەروەرن پیاو یان ژن
پێتوایە ژنان زیاتر ئایین پەروەرن؟.. بزانە وایە
K24-هەولێر
بەپێی توێژینەوەیەکی سەنتەری بیۆ بۆ توێژینەوە لە ئەمریکا کە زانیاریی لەبارەی پرسە کۆمەڵایەتییەکان و رای گشتیی بڵاودەکاتەوە، ژنان لە نێو شوێنکەوتوانی هەموو ئایینەکان لە ئاستی جیهان زیاتر ئایین پەروەرن.
بەپێی توێژینەوەیەکی سەنتەری بیۆ کە 84 وڵاتی گرتووەتەوە و لە ئاستی ئایین پەروەریی و پابەندبوون بە رێنەماییەکانی ئایین کۆڵیوەتەوە، چ لە ئیسلام بێ یان مەسیحیی یان یەهودییەت یان بوزیی یاخود هندۆس، ژنان لە نێو شوێنکەوتوانی هەموو ئایینەکان لە ئاستی جیهان زیاتر ئایین پەروەرن.
بەڵام توێژینەوەکە دەڵێ: لە هەموو روویەکەوە لە نێو شوێنکەوتوانی ئایینەکانی ئیسلام و مەسیحیی، ژنان زیاتر لە پیاوان ئایین پەروەرن، بەبێ رچاوکردنی نوێژکردن لە مزگەوت.
بەپێی توێژینەوەکە لە ئاستی جیهان 83.4%ی ژنان باوەڕیان بە یەکێک لە ئایینەکان هەیە، کەچی تەنیا 79.9%ی پیاەوان لە جیهان باوەڕیان بە یەکێک لە ئایینەکان هەیە.
بەپێی راپۆرتەکە رێژەی ژنان و پیاوانی ئایین پەروەر لە وڵاتە ئیسلامییەکان بەم شێوەیەیە:
عێراق
ژنان بە رێژەی 2% لە پیاوان ئایین پەروەرترن
تورکیا
ژنان بە رێژەی 11% لە پیاوان ئایین پەروەرترن
ئێران
ژنان بە رێژەی 1% لە پیاوان ئایین پەروەرترن
ئوردن
ژنان بە رێژەی 4% لە پیاوان ئایین پەروەرترن
میسر
پیاوان بە رێژەی 6% لە ژنان ئایین پەروەرترن
فەلەستین
ژنان بە رێژەی 12% لە پیاوان ئایین پەروەرترن
جەزائیر
ژنان بە رێژەی 5% لە پیاوان ئایین پەروەرترن
تونس
ژنان بە رێژەی 4% لە پیاوان ئایین پەروەرترن
مەغریب
ژنان و پیاوان وەک یەک ئایین پەروەرن