پێنتاگۆن ڤیدیۆیه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه گوایه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان مووسڵ بۆردومانده‌كه‌ن
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان باره‌گای سه‌ره‌كیی داعش له زانكۆی مووسڵ بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه گوایه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان رێكخراوی داعش له ناو مووسڵ بۆردومانده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) دوێنێ ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌گووترێن "ئه‌و ڤیدۆیه بۆردومانكردنی ئامانجه‌كانی داعش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه له ناو مووسڵ نیشانده‌دات".
به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئه‌و ڤیدیۆیه نیشانیده‌دات باره‌گای سه‌ره‌كیی داعش له زانكۆی مووسڵ بۆردومانده‌كرێت.
به پشتیوانی بۆردومانی هێزی هاوپه‌یمانێتیی وڵاتانی رۆژئاوا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا هه‌زاران سه‌رباز له هێزه‌كانی عێراق له مه‌خموور(نزیكه‌ی 60كم باشووری مووسڵ) بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه بڕیاره خاڵی سه‌ره‌كیی ده‌رچوون بێت بۆ هه‌ر هێرشێكی داهاتوویی بۆسه‌ر مووسڵ.
لای خۆیانه‌وه به‌رپرسانی عێراقیی ده‌ڵێن ئه‌مساڵ مووسڵ كۆنتڕۆڵده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه: REUTERS ، و: م.ح