يه‌كه‌مى پاڵه‌وانێتى خليسكانى سه‌ر به‌فر بوو
له پاڵه‌وانێتى جيهان له يارى خليسكانى سه‌ر به‌فردا، كچه ياريزانى رووسيايى فگينيا مێدڤيديڤا، توانى مه‌دالياى ئاڵتوون به‌ده‌ستبهێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
له پاڵه‌وانێتى جيهان له يارى خليسكانى سه‌ر به‌فردا، كچه ياريزانى رووسيايى فگينيا مێدڤيديڤا، توانى مه‌دالياى ئاڵتوون به‌ده‌ستبهێنێت.
پاڵه‌وانێتى يارييه‌كانى سه‌ر به‌فر، له ويلايه‌تى بۆستنى ئه‌مريكا ئه‌نجامده‌درێن.
مێدڤيديڤا، توانى به كۆكردنه‌وه‌ى 223.86 خاڵ پله‌ى يه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت،
له پله‌ى دووه‌ميشدا كچه ياريزانى ئه‌مريكايى ئيچلى فاگنير، به كۆكردنه‌وه‌ى 215.39 خاڵ، توانى خه‌ڵاتى دووه‌م به‌ده‌ستبهێنێت.
له پله‌ى سێيه‌ميشدا كچه ياريزانى رووسيايى ئانا بوگوريلايا، به كۆكردنه‌وه‌ى 213.69 خاڵ توانى مه‌دالياى برۆنزى به‌ده‌ستبهێنێت.