واشنتن پۆست: داعش موچه‌ى پێ نادرێت
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه رێكخراوى داعش، به ره‌وشێكى سه‌ختى ئابووريدا گوزه‌ر ده‌كات به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى نه‌وتيان لێدهردههێنرا
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه رێكخراوى داعش، به ره‌وشێكى سه‌ختى ئابووريدا گوزه‌ر ده‌كات به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى نه‌وتيان لێدهردههێنرا، له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى دژى داعشه‌وه بۆردومانكراوون.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، چه‌كداره نوێيه‌كانى داعش له عێراق و سووريا ئه‌و پاره‌يه‌ى وه‌ك موچه وه‌ريده‌گرن، چه‌ند جارێك كه‌متره له‌و پاره‌يه‌ى پێشتر هه‌ر چه‌كدارێك وهريدهگرت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆرێك له چه‌كداره‌كان مووچه‌يان وه‌رنه‌گرتووه، ياخود مووچه‌كانيان دوا ده‌كه‌وێت.
رۆژنامه‌كه له زارى به‌رپرسانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، له ئه‌مريكا، رايانگه‌ياندووه، هه‌موو مه‌ده‌نييه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش، هيچ سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌وتۆى مادييان نييه و مووچه‌يان به‌ده‌ست ناگات.