ئه‌ندامێكى له‌ش پيسترين شوێنى مرۆڤه
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رۆژێ دووجاريش خۆت بشۆيت پاك نابێته‌وه
K24- هه‌ولێر
ناوكى سك، يه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كانى له‌شى مرۆڤ، پسپۆڕانى بوارى پزيشكى ده‌ريانخستووه، 67 جۆرى به‌كتريا تيايدا كۆده‌بێته‌وه، هه‌ر بۆيه له ساته‌وه‌ختى خۆشوشتنيشدا ناتوانرێ ئه‌و به‌شه‌ى له‌ش به باشى پاك بكرێته‌وه چونكه تاڕاده‌يه‌ك شوێنێكى شاراوه‌يه له جه‌سته‌ى مرۆڤدا، زۆرجاريش له‌ساته‌وه‌ختى خۆشوشتندا، كه‌فى سابون ياخود هه‌ندێك پيسى له‌ش ده‌كه‌ونه ئه‌و شوێنه و ئه‌مه‌ش زياتر و زياتر يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى پيسى تێيدا كۆبێته‌وه.
پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و شوێنه زوو زوو پاك نه‌كرێته‌وه، ره‌نگه مرۆڤ تووشى كێشه‌ى ته‌ندروستى بكات كاريگه‌رى له‌سه‌ر ناوه‌وه‌ى له‌شى مرۆڤ دروست بێت.
بۆچاره‌سه‌ركردن و پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكه:-
- پێش خۆشووشتن پارچه‌يه‌ك لۆكه بهێنه له‌گه‌ڵ كه‌مێك سيپرتۆ هه‌وڵده ئه‌وه‌نده‌ى بۆت ده‌كرێت پاكى بكه‌يته‌وه.
- پاشان له ساته‌وه‌ختى خۆشوشتندا، چيلكه‌ى پاككردنه‌وه‌ى گوێ بهێنه، له‌گه‌ڵ سابون، ئه‌و پيسه‌ى كه ماوه‌ته‌وه ده‌ريبهێنه، دواتر ئاوى شڵه‌تێن به‌و شوێنه دابكه.
- له‌كۆتاييدا هه‌وڵبده به‌خاوليه‌ك ئه‌و شوێنه وشك بكه‌ره‌وه.