هێزه‌كانی دژه تیرۆر: نزیكه‌ی 20 هه‌زار هاووڵاتی له هیت گه‌مارۆدراون
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان: بوونى هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان سستده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دژی چه‌كدارانی داعش هێزه‌كانی عێراق له رۆژئاوای به‌غدا پێشڕه‌وییان كردووه, ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هاووڵاتیانی گه‌مارۆدراو له نێوان ته‌قه‌كردنی هه‌ردوولاد‌ا زیاتر بێت.
هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تیرۆری عێراقیی رایگه‌یاند: "نزیكه‌ی 20 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی له شارۆچكه‌ی هیت گه‌مارۆدراون" كه به‌مدواییانه هێزه عێراقییه‌كان هێرشێكی نوێیان دووباره (له‌و ناوچه‌یه) ده‌ستپێكردووه به‌و ئامانجه‌ی هێڵی گه‌یشتنی پشتیوانی رێكخراوی داعش بۆ سووریاوه بپچڕێنن.
به گوێره‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه عێراقییه‌كان و هاوپه‌یمانان، بوونى هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان سستده‌كات، هه‌روه‌ها به‌كارهێنان و وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر زه‌وی له‌به‌رده‌م هێزه وشكانییه‌كان زیاتر زه‌حمه‌ت كردووه.
هیت كه‌وتووه‌ته سه‌ر درێژایی هێڵێكی پشتیوانی كه چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریا به یه‌كه‌وه گرێده‌دات، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق ده‌ڵێن: "كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه له‌وانه‌یه ببێته هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كیی بۆ به‌یه‌كه‌وه گه‌یاندنی هێزه حكوومییه‌كان له رۆژئاوا و باكووری عێراق" وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر مووسڵ.
له ژێر چه‌تری بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه عێراقییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیی نوێیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی هیت(له رۆژئاوای عێراق) ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه: AP ، و: م.ح