به وێنه و ڤیدیۆ.. گوندێكی 43 ماڵی له به‌ریتانیا به 29 ملیۆن دۆلار
رووبه‌ری گونده‌كه زیاتر له 2 هه‌زار دۆنم ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
گوندێكی 43 ماڵی، له یۆركشایه‌ری به‌ریتانیا، به 20 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانی، كه ده‌كاته 28.5 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ فرۆشتنه، ئه‌و گونده كه ماوه‌ی 150 ساڵه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، ئێستا بڕیارییانداوه بیفرۆشن.
خانووه‌كانی گونده‌كه له‌سه‌ر دیزاینی كۆنن و ماوه‌ی 50 ساڵ ده‌بێت نوێ نه‌كراونه‌ته‌وه،ئه‌و گونده ده‌كه‌وێته رۆژئاوای هێسلرتۆن، نزیك ماڵتۆن، له یۆركشایه‌ر، ماوه‌ی 150 ساڵه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی داونای خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت.
ئیڤ داونای ده‌رچووی زانكۆی ئۆكسفۆرده و له ساڵی 2010 له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه، ئه‌و خانمه موڵكایه‌تی گونده‌كه‌ی له باب و باپیرانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و گونده له 43 خانوو به‌ره، چه‌ند خانووێكی گه‌وره، چه‌ند گۆڕه‌پانێكی وه‌رزشی و 2 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی پێكهاتووه.
نرخی ئه‌و گونده به 28 ملیۆن و 5 سه‌د هه‌زار دۆلار، نرخێكی كه‌مه له‌چاو بازاڕی خانووبه‌ره و زه‌ویوزاری به‌ریتانیا، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت، كڕیارێكی زۆر هه‌وڵی كڕینی ئه‌م گونده بدات.
یه‌كێك له خانووه‌كانی سه‌ره‌كییه‌كان، 21 ژووری خه‌وتنی له‌خۆگرتووه، جیا له به‌شه‌كانی دیكه‌ی خانوو، هۆڵێكی گه‌وره‌ی تێدایه و نزیكه‌ی 3 ده‌یه ده‌بێت به‌تاڵه.
رووبه‌ری ئه‌و گونده، زیاتر له 2 هه‌زار دۆنم ده‌بێت و نزیكه‌ی 112 دۆنمی به دار چێندراوه و دارستانه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)