"داعش له ناو زانكۆى مووسڵ كيميايى به‌رهه‌مهێناوه"
رۆژنامه‌ى ۆڵ ستريت جۆرناڵ، له راپۆرتێكدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، داعش ده‌ستيگرتووه به‌سه‌ر تاقيگه‌ى كيميايى زانكۆى مووسڵ
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ۆڵ ستريت جۆرناڵ، له راپۆرتێكدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، داعش ده‌ستيگرتووه به‌سه‌ر تاقيگه‌ى كيميايى زانكۆى مووسڵ و بۆ به‌رهه‌مهێنانى بۆمبى پێشكه‌وتوو و كيميايى سوودى لێ وه‌رده‌گرێت.
فه‌ريق حاته‌م ئهلمهكسوسى، به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، سه‌نته‌رى زانكۆى مووسڵ، باش‌ترين سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌ى كيميايه و داعش توانيويه‌تى له‌و رێگه‌يه‌وه كه‌رسته و پێداويستى چه‌كى كيميايى بهدهستبكهنوێت و بۆ زيادكردنى تواناى سه‌ربازى سوودى لێوه‌ربگرێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، مهشقكردووانى داعش له ره‌ققه‌وه روويان له مووسڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر به‌كارهێنانى بۆمبى كيميايى رابهێنرێن و ئه‌وه‌ى جێى گومانه تا ئێستا به روونى نازانرێت، ئايا داعش به‌رده‌وامه له به‌كارهێنانى ئه‌و تاقيگانه بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى ياخود ده‌ستبه‌رداريان بووه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له ره‌وشى زانكۆى مووسڵ رايگه‌ياندووه، شه‌ش چه‌كدارى داعش ماوه‌ى چه‌ند مانگێك له ناو تاقيگه‌ى كيمياى زانكۆكه ماونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مادده‌ى كيميايى به‌رهه‌مبهێنن.