دواى به‌سه‌ربردنى 25 ساڵ ته‌مه‌نى له زينداندا 10 ساڵى ديكه‌ى بۆ درێژكرايه‌وه
زیندانییەکی سیاسیی کورد دواى تێپەڕ کردنی ماوەی 25 ساڵ ته‌مه‌نى له زینداندا، سزای 10 ساڵی دیکەشى بەسەردا سەپێندرا.
K24 – هه‌ولێر:
زیندانییەکی سیاسیی کورد دواى تێپەڕ کردنی ماوەی 25 ساڵ ته‌مه‌نى له زینداندا، سزای 10 ساڵی دیکەشى بەسەردا سەپێندرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشکرایکرد، عوسمان مستەفاپوور، زیندانیی سیاسیی کورد، دواى به‌سه‌ربردنى ماوه‌ى 25 ساڵ ته‌مه‌نى له زيندانى كۆمارى ئيسلامى ئێران‌دا، له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌وه سزاى 10 ساڵى ديكه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
مسته‌فاپوور، له زیندانی ورمێ ماوه‌ى حوكمه‌كه‌ى ته‌واو كردووه، به‌ڵام پێی راگەیاندراوە دەبێت 10 ساڵی دیکەش لەو زیندانە بمێنێتەوە.
عوسمان مستەفاپوور ساڵی 1991 بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبەکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو و بڕیار وابوو ئەمساڵ پاش تێپەڕاندنی ئەو ماوەیە ئازاد بکرێت.
بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسییە دەڵێن عوسمان لە دۆخێکی تەندروستیی خراپدایە و تووشی نەخۆشیی دڵ و چەند جۆر نەخۆشیی دیکە بووە.