عهرهبهكانى ئههواز: ئێران دهيهوێت ديموگرافياى ناوچهكهمان بگۆڕێت
چالاكانى عەرەبی ئەهوازی بەڵگەنامەیەکی زۆر نهێنییان لەسەر پلانی دهزگا ئهمنييهكانى ئێران بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە عەرەبنشینەکانی ئێران بڵاو کردووەتەوە.
K24 – ههولێر:
چالاكانى عەرەبی ئەهوازی بەڵگەنامەیەکی زۆر نهێنییان لەسەر پلانی دهزگا ئهمنييهكانى ئێران بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە عەرەبنشینەکانی ئێران بڵاو کردووەتەوە.
بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە، لە ساڵی 2014 دا پلانێکی 5 ساڵە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و بە سەرۆکایەتیی عەبدولرەزا رەحمانیی فەزلی، وەزیری ناوخۆی کابینەی رووحانی پەسند کراوە.
بە گوێرەی ئەو پلانە دەبێت کار بکرێ بۆ کەمکردنەوەی رێژەی عەرەبزمانەکان لە پارێزگای خووزستان و ئاسانکاری بۆ کۆچ کردنیان بەرەو ناوچەکانی دیکەی ئێران و بە پێچەوانەشەوە زیاتر کردنی رێژەی نەتەوەکانی دیکە و هاندانیان بۆ کۆچکردن بۆ ئەو پارێزگایە بكرێت.
پارێزگای خووزستانی ئێران کە زۆرینەی خەڵکەکەی عەرەبن، خاوەنی زۆرترین کێڵگەی نەوت و گازی ئێرانە.