لە بلووچستانی ئێران زانايه‌كى سوننه‌كان كوژرا

چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شارۆچکە خاش لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران، دەستڕێژیان لە نوێژخوێنانى مزگەوتی سوننەکانی ئەو شارە کرد و زانايه‌كى سوننه‌كانيان كوشت.

K24 – هه‌ولێر:

چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شارۆچکە خاش لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران، دەستڕێژیان لە نوێژخوێنانى مزگەوتی سوننەکانی ئەو شارە کرد و زانايه‌كى سوننه‌كانيان كوشت.

ئاژانسی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران، هرانا، بڵاویکردەوە رۆژی هەینی، چوار چەکدارى نەناسراو کە سواری دوو مۆتۆڕسیکل بوون، دەسڕێژیان کردە سەر ئەو خەڵکەی لە دواى نوێژ لە مزگەوتی قوبای شارۆچکەی خاش دەهاتنە دەره‌وه‌ و لە ئەنجامدا زانايه‌كى سوننه‌كان به‌ ناوى حاجی عەزیز کوردی گیانی لە دەستدا.

پارێزگای سیستان و بەلووچستان هەژارترین پارێزگای ئێرانن کە زۆربەی دانیشتوانی سەر بە نەتەوەی بەلووچ و بە مه‌زهه‌ب سوننەن.