ئێران هه‌نارده‌ى نه‌وتى زياد كرد
بۆ یەکەمجار لە دواى رێککەوتننامەی ناووكى نێوان ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك، كۆمارى ئيسلامى ئێران هەناردە کردنی نەوتی گه‌يانده دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
K24 – هه‌ولێر:
بۆ یەکەمجار لە دواى رێککەوتننامەی ناووكى نێوان ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك، كۆمارى ئيسلامى ئێران هەناردە کردنی نەوتی گه‌يانده دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لەسەر زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردە کردنی نەوت تا گەیشتن بە ئاستی پێش گەمارۆ ئابوورییەکان بەردەوام دەبێت.
ئەم لێدوانەی وەزیری نەوتی ئێران رۆژێک دواى ئەوە هات، کە محەممەد بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعوودیە رایگەیاندبوو وڵاتەکەی تەنیا کاتێک بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی رادەگرێ کە هەم و وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و بەتایبەت ئێران و رووسیا و ڤه‌نزوێلاش هه‌مان بڕيار بده‌ن.
ئێران و وڵاتانى ئه‌ندامى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا له 14ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2015، له ڤيه‌ننا رێككه‌وتنێكى هه‌مه‌لايه‌نيان له باره‌ى به‌رنامه‌ى ناووكى ئێران واژوو كرد و به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ئێران ده‌بێت ده‌ستبه‌ردارى به‌رهه‌مهێنان و پيتاندنى يۆرانيۆم ببێت و له به‌رامبه‌ردا وڵاتانى رۆژئاوا سزاكانى سه‌ر تاران لابه‌رن.