گوته‌بێژى به‌ره‌ى نووسره كوژرا
كه‌مێك به‌ر له ئێستا روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، له ئاكامى بۆردومانێكى چڕدا له ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب، گوته‌بێژى به‌ره‌ى نووسره كوژراوه.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، له ئاكامى بۆردومانێكى چڕدا له ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب، گوته‌بێژى به‌ره‌ى نووسره كوژراوه.
روانگه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كانى سه‌ر به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، بۆردومانى چڕى ناوچه‌ى ئيدلبيان له نزيك حه‌له‌ب كردووه و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى به‌ره‌ى نووسره كوژراون، كه رێكخراوه‌كه ناوى له ريزى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانه.
روانگه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، بۆردومانه‌كه له كاتێكدا بووه، كه ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له چه‌كدارانى به‌ره‌ى نووسره له ماڵێكى گه‌ڕه‌كى لووزى شاره‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و به گوێره‌ى زانيارييه به‌راييه‌كان هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوژرانى ئه‌و گوته‌بێژه‌ى به‌ره‌ى نووسره‌دا، 20 چه‌كدارى ديكه كوژراوون.
له 24 كاتژمێرى رابردوودا فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى سوپاى سووريا به شێوه‌يه‌كى چڕ و به‌رده‌وام بۆردومانى ناوچه‌ى ئيدلبيان له نزيك حه‌له‌ب كردووه.
به‌ره‌ى نووسره، باڵى رێكخراوى ئه‌لقاعيده‌يه له سووريا و ئه‌ميرى رێكخراوه‌كه، به‌يعه‌تى داوه‌ته ئه‌يمه‌ن زه‌واهيرى ئه‌ميرى ئه‌لقاعيده و له تێڕوانينيان بۆ سياسه‌ت و چۆنێتى به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستيان و ئه‌وله‌ويه‌تى كاركردنيان ناكۆكييان له‌گه‌ڵ رێكخراوى داعش هه‌يه، كه ناوى له ليستى گرووپه تيرۆريستييهكاندا له پێشه‌وه‌يه.
