تێد كروز: ترەمپ بەرامبەر بە كلینتۆن دەدۆڕێت
"ترەمپ ناتوانێت رکابەرایەتی ھیلاری کلینتۆن بکات ئەگەر ھاتوو ترەمپ ببێتە کاندیدی کۆمارییەکان"
K24- ھەولێر:
تێد کروز، یەکێک لە بەربژێرەكانی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا رایگەیاند ،کە ئەو تاکە کاندیدی کۆمارییەکان بتوانێت رکابەرایەتی ھیلاری کلینتۆنی بەربژێری دیموکراتەکان بکات لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
تێد کروز کە لە دوای دۆناڵد ترەمپە لە ھەڵبژاردنە ناوخۆکانی کۆمارییەکان، ھێرش توندی کردە سەر ترەمپ و رایگەیاند: ترەمپ ناتوانێت رکابەرایەتی ھیلاری کلینتۆن بکات و ئەگەر ھاتوو ترەمپ ببێتە کاندیدی کۆمارییەکان، ئەوا دۆڕاندنی بەرامبەر کلینتۆن شتێکی گارانتییە.
بڕیارە رۆژی سێشەممەی، كە دەكاتە 5 نیسان گەڕێکی دیکەی ھەڵبژاردنە ناوخۆکانی کۆمارییەکان دەست پێ بکاتەوە و گەڕی ئەمجارەیان لە ویلایەتی ویسکۆنسن بەڕێوەدەچێت و بەگوێرەی نوێترین راپرسی، تێد کروز بەشێوەیەکی بەرچاو لەپێش ترەمپەوەیە و گەر لەو ھەڵبژاردنەدا کروز سەرکەوتن بەدەست بێنێت، ئەوا جیاوازیی دەنگەکانی کروز و ترەمپ کەم دەبێتەوە.