زیاتر لە 100 گوندی سنوری كرماشان بە تانكەر ئاویان بۆ دەچێت
لە وەرزی گەرمادا ئەو ژمارەیە زیاتر دەبێت و ژمارەیان دەگاتە 300 گوند.
.jpg)
K24 – ھەولێر:
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئاو و پاشەڕۆی گوندەکانی پارێزگای کرماشان، راگەیاند، ئێستا 125 گوندی سەر بەم پارێزگایە بە تەنکەر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دەچێت.
لە پارێزگای كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان 125گوند لە رێگەی تانكەر ئاویان بۆ دەچێت، ، لە وەرزی گەرمادا ئەو ژمارەیە زیاتر دەبێت و ژمارەیان دەگاتە 300 گوند.
ئیرەج شەهابازی، بە ئاژانسی هەواڵی مێهری راگەیاندووە: ئەو گوندانە کەوتوونەتە ناوچەکانی ماهیدەشت و بەشێک لە گیلانی رۆژئاوا و سەرپێڵی زەهاو.
بە گوتەی شەهبازی، لە 32پرۆژەی کێشانی ئاو، 14 پرۆژەیان جێبەجێ کراون و دوای دابینکردنی بودجە، پڕۆژەکانی دیکەش جێبەجێ دەکرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئاو و پاشەڕۆی گوندەکانی پارێزگای کرماشان، ھەروەھا دەشڵێت: لە ساڵی رابردووە و پرۆژەی کێشانی ئاو بۆ 127 گوندی پارێزگاکە ئامادەیە و ئەگەر بودجەی پێویستیان بۆ دابین بکرێت بۆ جێبەجێکردنیان دەستبەکار دەبین.