به‌هێرشی خۆكوژی و بۆردومانه‌كانه‌وه نزیكه‌ی 25 كه‌س كوژراون
رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له زۆربه‌ی هێرشه‌كان راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌منیی عێراق رایانگه‌یاند به‌هۆی هێرشی خۆكوژی و بۆردومانه‌كانه‌وه ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
به‌رپرسانی ئه‌منیی عێراق گوتیان: "به‌هۆی هێرشی خۆكوژی و بۆردومانه‌كانه‌وه كه چه‌كدارانی شیعه و هێزه‌كانی سوپایان كردووه‌ته ئامانج نزیكه‌ی 20 كه‌س كوژراون".
به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كان له ئاژانسیی ئه‌عماق بۆ هه‌واڵ رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه راگه‌یاندووه كه هه‌روه‌ها به‌هۆیانه‌وه زیاتر له 60 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
یه‌كێك له هێرشه‌كان له به‌سڕه‌ی باشووری عێراق بووه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو 5 كه‌س كوژران.
له شارۆچكه‌ی مشاهده له باكووری به‌غداش ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی و له ئه‌نجامدا 5 كه‌س كوژران.
هێرشێكی خۆكوژیش به پشتێنی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر خاڵێكی پشكنینی سه‌ر به سوپا له باكووری به‌غدا و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژران.
له شاری ناسریه‌ی باشووری عێراقیش هێرشێكی خۆكوژی به پشتێنی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی له ده‌ره‌وه‌ی چێشتخانه‌یه‌ك و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س كوژران.
سه‌رچاوه ئه‌منییه خۆجێییه‌كانیش رایانگه‌یاند له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو له پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای به‌غدا دوو كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌ت كوژران، یه‌كێكی دیكه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له باشووری به‌غدا كوژرا.
ئه‌و سه‌رچاوانه زیاتر گوتیان به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هاوه‌ن له ناوچه‌ی ئه‌بوغرێبی رۆژئاوای به‌غدا دوو كه‌س كوژران.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح