ژماره‌يه‌ك كوتله‌ى سياسى داواى گۆڕينى كانديده پێشنيازكراوهكان ده‌كه‌ن
ژماره‌يه‌ك له كوتله و لايه‌نه سياسييه‌كان پێشنيازيان بۆ سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌باديى كردووه، ناوى كانديده پێشنيازكراوهكانيان بۆ بگۆڕێت.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له كوتله و لايه‌نه سياسييه‌كان پێشنيازيان بۆ سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌باديى كردووه، ناوى كانديده پێشنيازكراوهكانيان بۆ بگۆڕێت.
عه‌بادى له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، كه پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له به‌رده‌مى ئاماده‌بوو، ناوى 16 وه‌زيرى ته‌كنۆكراتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى وڵات خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له ماوه‌ى 15 تا 30 رۆژدا ئه‌نجوومه‌ن له سى ڤيى كانديده پێشنيازكراوهكان ده‌كۆڵێته‌وه.
سايتى غه‌دپرێسى نزيك له شيعه‌كان بڵاويكردووه‌ته‌وه، ژماره‌يه‌ك له كوتله‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران داوايان له عه‌بادى كردووه، ناوى كانديدكراوهكان بگۆڕێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، كوتله‌ى يه‌كێتى هێزه‌كان، شه‌ش تا حه‌وت ناوى خستووه‌ته به‌رده‌ست عه‌بادى بۆ ئه‌وه‌ى له جێگه‌ى ناوه‌كانى پێشوو دايان بنێت.
سايته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، تا ئێستا عه‌بادى وه‌ڵامى ئه‌و جۆره داواكارييانه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ى خۆي‌دا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له سى ڤى وه‌زيره‌كان بكۆڵێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كۆبوويه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه سه‌ليم جبوورى رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ سێشه‌ممه‌ى داهاتوو دوا ده‌خات تا ئه‌و كاته‌ى پرسى كانديده‌كانى حكومه‌تى پێشنيازكراوى عه‌باديى يهكلايدهكرێنهوه.