ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌رگریكارێكی بۆ گه‌ڕایه‌وه
ئتلێتیكۆ مه‌درید هێزی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك به‌هۆی پێكانه‌وه دووركه‌وته‌وه، بووه فه‌رمی كه دیێگۆ گۆدینی به‌رگریكاری ئاتلێتیكۆ مه‌درید له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاماده ده‌بێت.
ئه‌م یاریزانه ئۆرۆگواییه 30 ساڵییه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بهرامبهرۆ ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی تووشێ پێكانێك بوو له رانی و به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته دووركه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دابڕانی له دوو یاری رابردوو لالیگا به‌رامبه‌ر خیخیۆن و بیتێس.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه تیمی پزیشكی یانه ئیسپانیه‌كه رایانگه‌یاندووه كه دیگۆ گۆدین ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی پارێزگاری له پێكهاته‌كه‌ی دیێگۆ سیمیۆنی بكات به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا و ئه‌مڕۆش مه‌شقه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌نجامداوه.