ئێران رێگهى نەداوە کەشتییەکی نەوتهەڵگری بپشکنرێت
فەرماندەی هێزی دەریاوانیی ئێران، رایگەیاند: ئێران رێگهى نەداوە کەشتییەکی نهوتههڵگرى ئێرانی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی وڵاتانى عهرهبيى به سهرۆكايهتى سعوودیهوە لە کەنداو بپشکنرێت.
K24 – ههولێر:
فەرماندەی هێزی دەریاوانیی ئێران، رایگەیاند: ئێران رێگهى نەداوە کەشتییەکی نهوتههڵگرى ئێرانی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی وڵاتانى عهرهبيى به سهرۆكايهتى سعوودیهوە لە کەنداو بپشکنرێت.
حەبیبوڵڵا سەیاری، بە ئاژانسی تەسنیمی راگەیاندووە، هێزەکانی دەریاوانیی ئێران لە تەنگەی بابولمەندەبی کەنداوی عەدەن رێگهيان نەداوە کەشتییەکی جەنگیی یەکێک لە وڵاتانی سەر بە هێزەکانی سعووديه له كهشتييه ئێرانییەکە نزیک بێتەوە.
هاوپەیمانێتييهكه ئەو وڵاتە عەرەبییانە لە خۆ دەگرێت کە بە رێبەرایەتیی سعوودییە، دژ بە حووسییەکانی یەمەن دەجەنگن.
چەند رۆژێک بەر لەو قسانەی فەرماندەی هێزی دەریاوانیی سوپای پاسداران، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاويانكردبوويهوه، کەشتییەکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە کە لە ئێرانەوە بەرەو سۆماڵ بارکرابوو.
گومان دەکرا ئێران دەیویست ئەو چەکانە بگەیەنێتە حووسییەکانی یەمەن.