ميدياى پاكستان: سيخوڕى هيندستان له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوون

پاکستان رايگه‌ياند، سیخوڕێکی هيندستانی لە خاکی ئێرانەوە چووەتە ناو پاکستان.

K24 – هه‌ولێر:

 پاکستان رايگه‌ياند، سیخوڕێکی هيندستانی لە خاکی ئێرانەوە چووەتە ناو پاکستان.

وەزیری ناوخۆی پاکستان، رایگەیاند: واباشە رووداوی هاتنی سیخوڕی هیندستانی بۆ ناو خاکی پاکستان، بە ئێرانەوە نەلکێنن.

"چودەهری نسار عەلی خان"، داوای لە میدیای پاکستانی کرد، دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی هندستانی کە بە تۆمەتی سیخوڕی گیراوە، نەکرێت بە کێشەی نێوان ئێران و پاکستان.

میدیای پاکستان رایانگەیاندبوو، چەند رۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەکی هندستانی بە پاسپۆرتی ئێرانییەوە، لە رێگەی شاری چاهبەهاری ئێرانەوە چووەتە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراوە.

بە پێی هەواڵەکانی میدیای پاکستانی، ئەو هاووڵاتییە هندییە، لەلایەن ئێرانەوە ئاسانکاریی بۆ کراوە.

وەزیری ناوخۆی پاکستان رۆژی یەکشەممە، گوتی: سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پاکستان، ئەنجامی باشی لێکەوتووەتەوە و ئاسایشی هەر دوو وڵات بەیەکەوە گرێدراوە.