باڵه‌كانى ئێران له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ناكۆكن
ریفۆرمخوازان و پارێزگاران لەسەر دیاریکردنی سەرۆکی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران رێکنەکەوتوون.
K24 – هه‌ولێر:
ریفۆرمخوازان و پارێزگاران لەسەر دیاریکردنی سەرۆکی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران رێکنەکەوتوون.
هەردوو باڵی ریفۆرمخواز و پارێزگاران لە ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، سەرۆکایەتیی داهاتووی ئەو ئه‌نجوومه‌نه بە مافی خۆیان دەزانن و سەرۆکی فراکسیۆنی ریفۆرمخوازانی ئێرانیش دەڵێ ھیچ رێککەوتنێکیان لەمبارەیەوە نەکردووە چاوەڕێی ئەنجامەکانی خولی دووهەمی ئه‌نجوومه‌نى شووران بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە.
سەرۆکایەتی خولى ده‌يه‌مى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى گرێ کوێرەی ئەم رۆژانەی سیاسەتی ئێرانه کە پێناچێت تا بەڕێوەچوونی خولی دووهەمی هەڵبژاردن و دیاریکرانی هەموو نوێنەرانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بکرێتەوە.
سەرۆکایەتی خولی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران دوو پاڵێوراوى سەرەکیی هەیە، كه يه‌كه‌ميان عەلی لاریجانی سەرۆکی دوو خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و محەممەد رەزا عارف، سەرۆکی كوتله‌ى ریفۆرمخوازانه لە تارانی پایته‌خت.
محەممەد رەزا عارف ئەگەرچی ماوەی چوار ساڵ جێگری یەکەمی محەممەد خاتەمی سەرۆک کۆماری ریفۆرمخواز بوو، بەڵام کاتێک وەک سیاسەتمەدارێکی دیار ناوی کەوتە سەر زاران کە سێ ساڵ لەمەوبەر لەسەر داوای محەممەد خاتەمی، لە هەڵبژاردنی پێشووی سەرۆک کۆماریدا، بە قازانجی حەسەن رۆحانی پاشەکشەی کرد. بەڵام بۆ هەڵبژاردنی خولی دەیەمی ئه‌نجوومه‌ن، وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پلانداڕیژیی ریفۆرمخوازان هاتەوە مەیدان و لیستەکەی هەموو کورسییەکانی شاری تارانی کردە هی خۆی و پارێزگارانى تووشی شکستێکی قورس کرد.
لە بەرامبەریدا، عەلی لاریجانی كه پارێزگارێكى میانڕەو و لە دایکبووی نەجەفە. برایەکی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە و خۆی لە دوو خولی رابردووی ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلاميدا سەرۆکی ئەو ئه‌نجوومه‌نه بووە. کێشمەکێشەکانی سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی ئەحمەدینەژادی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و هێندێک جاریش وەک پشتیوانی حکوومەتەکەی رۆحانی دەرکەوتووە.
ئەگەرچی له پارێزگارانه، بەڵام لە لایەن ریفۆرمخوازانیشەوە پشتیوانیی لێ کرا و وەک كه‌سايه‌تى دووهەمی شاری ئایینیی قوم جارێکی دیکە گەڕایەوە شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران.
لە مانگی رابردوودا چەندین ماڵپەڕ و رۆژنامەی سەر بە باڵی پارێزگاران بڵاویانکردەوە کە عارف و لاریجانی ریککەوتوون لەسەر ئەوەی سەرۆکایەتی ئه‌نجوومه‌ن بۆ لاریجانی بمێنێتەوە و محەممەد رەزا عارفیش لەسەر کورسی جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌ن دانیشێ، بەو مەرجەی هەردوو لایەن پشتیوانی حکوومەت بن. بەڵام لە رۆژانی نەورۆزدا محەمەد رەزا عارد ئەم هەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند لەسەر ئەو بابەتە هيچ قسەیەک لە نێوان ئەو و لاریجانیدا نەکراوە.
وەک عارف گوتی ئەوان چاویان لە هەڵبژاردنەکانی خولی دووهەمی ئه‌نجوومه‌نه. هەڵبژاردنێک کەکەمتر لە مانگێکی دیکە بەڕێوە دەچێ و بە دیاریکردنی چارەنووسی 69 کورسیی دیکەی ئه‌نجوومه‌ن قورسایی هەر کام لە فراکسیۆنەکانی ئه‌نجوومه‌ن روونتر دەبێتەوە.
رەنگە ئەو کات گرێ کوێرەی سەرۆکایەتیی ئه‌نجوومه‌نيش بکرێتەوە و ئاشکرا بی کە ئاخۆ هەڵبژێراوی یەکەمی پایتەختی سیاسیی ئێران دەبێتە سەرۆکی ئه‌نجوومه‌ن، یا هەڵبژێردراوی دووهەمی پایتەختی ئایینی.