له 24 كاتژمێردا 3 سه‌ربازیی ئازه‌ربایجان له شه‌ڕی ناگۆرنۆ-كه‌ره‌باخ كوژران
سوپای ئه‌رمینیا بۆردومانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئازه‌ربایجانی كرد
K24 – هه‌ولێر:
دوێنێ سوپای ئه‌رمینیا هێزه‌كانی ئازه‌ربایجانی له شارۆچكه‌ی مارتاكێرت له هه‌رێمی ناگۆرنۆ-كه‌ره‌باخ كرد.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له كۆتایی هه‌فته، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو شارۆچكه‌ی مارتاكێرت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئازه‌ربایجانه‌وه بۆردومانكرا، به‌شێكی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ش چۆڵكراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌یان له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی هه‌رێمی ناگۆرنۆ-كاراباخ كوژراون.
بێئه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمه‌كه چارهسهركرابێت، له‌وه‌ته‌ی كۆتایی هاتنی شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له ساڵی 1994، ناگۆرنۆ-كاراباخ له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌رمینییه‌كان و سوپای ئه‌رمینیادایه.
له‌وه‌ته‌ی 1994 كۆتایی هه‌فته خراپترین شه‌ڕ و پێكدادان له هه‌رێمه‌كه سه‌ریهه‌ڵدا و رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو منداڵێكی كوڕ و 30 سه‌رباز له هه‌ردوولادا كوژران.
سه‌رچاوه: AP ، و: م.ح