رۆژانه 150 هاوولاتى ئێران دهبنه قوربانى رووداوهكانى هاتوچۆ
خاچی سووری ئێران رایگەیاند، بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە لە ئێران رۆژانە 150 کەس دەبنە قوربانی و یەک لە سەر سێی ئەو قوربانییانەش گیان لەدەست دەدەن.
K24 – ههولێر:
خاچی سووری ئێران رایگەیاند، بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە لە ئێران رۆژانە 150 کەس دەبنە قوربانی و یەک لە سەر سێی ئەو قوربانییانەش گیان لەدەست دەدەن.
مەسعوود حەبیبی سەرۆکی رێکخراوی لاوانی مانگی سووری ئێرانی ئاشکرای کرد، هەموو رۆژێك بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە 100 هاووڵاتیی ئێرانی کەمئەندام دەبن و 50 کەسیش گیانیان لە دەست دەدەن.
هاوکات ئەسکەندەر مۆئمێنی، فهرماندهى پۆلیسی ئێرانیش رایگەیاند، لە ماوەی پشووی نەورۆز دا، لە هەر کاتژمێرێکدا کەسێک بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لە دەستداوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری رێژەی قوربانیانی هاتوچۆوە لە پلەی دووهەمی وڵاتانی جیهاندایە و هۆکاری سەرەکیی زۆر بوونی قوربانیانیش ناستاندارد بوونی ئوتۆمبێل و شهقامهكانی ئێرانە.