پاسداران: سنوورهكانمان كۆنترۆڵكردووه
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، سەرجەم سنوورەكانی رۆژئاوا و باكووری رۆژئاوای ئێرانيان لە تیرۆریستان پاك كردووتەوە.
K24 – ههولێر:
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، سەرجەم سنوورەكانی رۆژئاوا و باكووری رۆژئاوای ئێرانيان لە تیرۆریستان پاك كردووتەوە.
محەممەد پاكپوور فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسداران رایگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی بەرفراوان و پلانی تۆكمەی ئەمنییەتی, توانیومانە سەرجەم ئەو سنوورانە لە تیرۆریستان پاك بكەینەوە و كۆنتڕۆڵیان بكەین.
پاكپوور گوتى: دوژمنان و دژبەرانی ئێران بەردەوام لە ھەوڵی تێكدانی ئاسایش و ئەمنییەتی وڵاتدان، بەڵام بە ھەوڵی ھێزەكانی سوپای پاسداران لە سنوورەكان، پیلانەكانیان پوچەڵكراوەتەوە.