پۆشینی حیجاب ره‌تده‌كه‌نه‌وه
ئێران جه‌خت له‌سه‌ر پۆشینی ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كچه خزمه‌تگوزاره‌كانی هێلی فڕۆكه‌وانی "ئێر فرانس" ره‌تیده‌كه‌نه‌وه له‌كاتی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی بۆ ئێران، حیجاب بپۆشن.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی "ئێر فرانس" راگه‌یه‌ندراوێكی به‌سه‌ر خزمه‌تگوزارانی كۆمپانیاكه‌دا تایبه‌ت به له‌چككردن و له‌به‌ر كردنی پانتۆڵ له گه‌شته‌كانییان بۆ ئێران، سه‌ندیكای نیشتمانی فه‌ره‌نسا بۆ خزمه‌تگوزاریی فڕۆكه‌وانی، ره‌تیكرده‌وه خزمه‌تگوزاره‌كان له گه‌شته‌كانییان بۆ تاران له‌چك له‌سه‌ر بكه‌ن و پانتۆڵ له پێ بكه‌ن.
به‌رپرسێكی ئه‌و سه‌ندیكایه‌ش رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرمان پێوه‌كراوه كه ره‌تییانكردووه‌ته‌وه حیجاب بپۆشن، به‌ڵام كۆمپانیاكه ئاگاداریكردوونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و رێنماییانه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، رووبه‌رووی سزای دارایی ده‌بنه‌وه.
كارگێری كۆمپانیاكه فه‌رمانبه‌رانی سه‌رپشك كردووه كه گه‌شت بۆ تاران بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی به‌شێك له‌وان ره‌تییانكردووه‌ته حیجاب بپۆشن و ئه‌و كاره‌ش په‌یوه‌ندی به ئازادی تاكه‌كه‌سییه‌وه هه‌یه.
لای خۆیه‌وه كۆمپانیاكه روونیكردووه‌ته‌وه، تاقمی فڕۆكه‌وانی، سه‌ره‌ڕای گه‌شتیاره بیانییه‌كان، ده‌بێت یاساكانی ئه‌و وڵاتانه جێبه‌جێ بكه‌ن، كه‌شتی بۆ ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی یاساكانی ئێرانیش، ده‌بێت ژنان له شوێنه گشتییه‌كان له‌چك له‌سه‌ر و پانتۆڵ له‌پێ بكه‌ن.
كۆمپانیاكه روونیشكردووه‌ته‌وه، پۆشینی حیجاب له هه‌ندێك له فڕۆكه‌خانه‌كانی شتێكی نوێ نییه و پێشتریش له سعوودیه ئه‌و كاره جێبه‌جێ كراوه.
دوای هه‌شت ساڵ له راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی نێوان فه‌ره‌نسا و ئێران، كه له ساڵی 2008 به‌هۆی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانه‌وه خرایه سه‌ر ئه‌و وڵاته، بڕیاره 17ی نیسان/ ئه‌پرێلی ئه‌مساڵ، گه‌شته‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.