ئەمریکا : گەر ئێران پابەندی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەمریکا نەبێت سزاکان دەگەرێنینەوە

“رێگە نادەین رووسیا فڕۆکەی جۆری سوخۆ بە ئێران بفرۆشێت”

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، گەر ئێران پابەندی رێككەوتنەكەی لەگەڵ ئەمریكا نەبێت ئەوا سزا ئابوورییەكانی دەخەینەوە سەر.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیانەنامەیەكی فەرمیدا راشیگەیاند: رێگە نادەین رووسیا فڕۆکەی جۆری سوخۆ بە ئێران بفرۆشێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھۆشداری ئەوە دەداتە رووسیا و ئێران لەرێگەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان رێگە نادات رووسیا فڕۆکەی جه‌نگی سوخۆ بە ئێران بفرۆشێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر ئێران پابەندی ئەو رێککەوتنە نەبێت، کە لەبارەی چەکی ئەتۆمی وڵاتەکەیەوە لەگەڵ ئەمریکا واژۆی کردووە، ئەمریکا بەزووترین کات گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە دەگەڕێنێتەوە.

ئەو ھۆشداریانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدان، کە بڕیارە رووسیا چەند فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری سوخۆ 30 بە ئێران بفرۆشێت.

تا ئێستا ئێران و رووسیا ھیچ كاردانەوەیەكیان نەبووە، لەبەرامبەر بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا.