هه‌واڵێكی دیكه‌ی ناخۆش له باره‌ی مێسی ـییه‌وه
ناتوانێت به‌شداریی له كۆپا ئه‌مریكا بكات
هێشتا بابه‌تی خۆدزینه‌وه‌ی مێسی له باج دان و تێوه‌گلانی به به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌نه‌ما بهردهاومیی هه‌یه، كه‌چی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌وه‌نده‌ی تر هانده‌رانی ئه‌و یاریزانه‌ی نیگه‌ران كرد، كاتێك ڕایگه‌یاند كه مێسی به‌هۆی چوونی بۆ به‌رده‌م دادگا ناتوانێت به‌شداریی له یارییه‌كانی ده‌ستپێكی كۆپا ئه‌مه‌ریكا بكات.
رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی ده‌بێت له ڕۆژی 7ـی مانگی 6ـی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر كه‌یسی خۆدزینه‌وه‌ی له باج ده‌بێت بچێته به‌رده‌م دادگای شاری بارسێلۆنا، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه واده‌ی دادگاییهكردنهكهی مێسی رۆژێك دوای یارییه‌كه‌ی نێوان ئارجێنتینا و چیللی ده‌بێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌هۆی ماوه‌ی دادگاییهكردنهكه كه 4 رۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت، ڕه‌نگه مێسی نه‌توانێت به‌شداریی یاریی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی په‌نه‌ماش بكات.
جگه له یاری یه‌كه‌م مێسی له یاری دووه‌میش به‌شدار نابێت كه له 10 ـی یۆنیۆی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێـت و رووبه‌رووی په‌نه‌ما ده‌بنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دادگاییه‌كه بۆ چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاره له 4/6/2016 یاریی كردنه‌وه‌ی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكای 2016 له كات 4:30ـی به‌ره‌به‌یان له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا و كۆلۆمبیا به‌ڕێوه بچێت، رۆژێك دوای ئه‌م یارییه هه‌ڵبژارده‌ی برازیل و ئیكواردۆر رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.