ئه‌مريكا: تواناى ئه‌ليكترۆنى داعشمان له‌به‌رچاو نه‌گرتبوو
له كاتێكدا رێكخراوى داعش، ده‌يه‌وێت هه‌ژموونى خۆى له جيهانى ئه‌ليكترۆنييدا زياتر بره‌و پێ بدات، هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى راگه‌ياندنى داعش له رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه زياتر بوونه.
K24 – هه‌ولێر:
له كاتێكدا رێكخراوى داعش، ده‌يه‌وێت هه‌ژموونى خۆى له جيهانى ئه‌ليكترۆنييدا زياتر بره‌و پێ بدات، هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى راگه‌ياندنى داعش له رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه زياتر بوونه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى رايگه‌ياند، واشنتن نرخاندنێكى درووستى بۆ تواناى ئه‌ليكترۆنى چه‌كدارانى داعش نه‌كردبوو.
جۆن كيرى له لێدوانێكيدا بۆ گۆڤارى بلۆمبێرگى ئه‌مريكايى كه رۆژى 6ى نيسان بڵاوكرايه‌وه، رايگه‌ياند، له سه‌ره‌تادا ئه‌مريكا به شێوه‌يه‌كى درووست خه‌مڵاندنى بۆ تواناى ئه‌ليكترۆنى داعش نه‌كردبوو. هه‌روه‌ها به درووستى مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده و بيروباوه‌ڕى داعش له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه له‌به‌ر چاو نه‌گيرابوو.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويست بوو له سه‌ره‌تادا سنوورێك بۆ راده‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده و بيروباوه‌ڕى داعش له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان دابنرێت.